زانکۆى پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە ساڵی ٢٠٢٣ دامەزراوە ،پێشتر و لە ساڵی ١٩٩٥ پەیمانگای تەکنیکی کەلار دامەزرا کەکۆنترین ناوەندی ئەکادیمیە لە دەڤەری گەرمیان و دواتر لەساڵی ٢٠٢١ گۆڕا بۆ کۆلێجی تەکنیکی کەلار.
لەهەمان کاتدا کۆلێجی کشتوکاڵی کفری کەسەربە زانکۆی گەرمیان بوو خرایە سەر زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و ناوەکەی گۆرا بۆ کۆلێجی تەکنیکی کفری. زاکۆکەمان لەڕووی ئەکادمییەوە هەردوو بروانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆس پێشکەشدەکات لەکۆلێج و پەیمانگاکان بەهەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران .
زانکۆى پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە دوو کەمپ پێکهاتووە:
. کەمپی کەلار: دەکەوێتە قەزای کەلار کەپێکدێت لەهەردوو پەیمانگای تەکنیکی کەلار و کۆلێجی تەکنیکی کەلار
. کەمپی کفری: دەکەوێتە سەر قەزای کفری کەپێکدێت لەهەردوو پەیمانگای تەکنیکی کفری و کۆلێجی تەکنیکی کفریزانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی متمانەی پێبەخشراوە،لەهەمان کاتدا یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ چەند زانکۆیەکی نێودەوڵەتی واژۆکردووە بەمەبەستی ئاڵوگۆری زانستی و سوودبینین لەتواناکانیان.
لەئێستادا زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خاوەنی ٣ کۆلێژ و ٢ پەیمانگاو ١٨ بەشی ئەکادیمییە،وە ستافی ئەکادیمی نزیکەی ١٠٨مامۆستایە بەگشت پلە زانستییەکان، .خاوەنی نزیکەی ٥١٥ فەرمانبەرە و ژمارەی خوێندکارانیش١٥٥٦خوێندکارە.